117 کوردستان

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەکانمان چارەسەر نەکرێت، خزمەتگوزارییەکان ڕادەگرین

01:49 - 13/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: ماوەی چوار مانگی لەسەریەکە دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەتەواوی ڕاگیراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ناجارن بەشێکی خزمەتگوزارییەکان بوەستێنن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٦، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ئاشکرایکرد، ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی نەبوونی دەرمان چارەسەر نەکرێت، ناچار دەبن بەشێک لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ڕابگرن و دەرگای بەشێک لە نەخۆشخانەکان بەڕووی هاونیشتمانییاندا دابخەن.

بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن''، بڕی قەرزی کەڵەکەبووی کۆمپانیاکانی دەرمان لای وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٠ ملیار دینار، بەڵام وەزارەتەکە تاوەکو ئێستا ئامادە نییە ئەو شایستە داراییانە خەرج بکات.

لەلایەکی دیکەوە، مازن فریا، بەڕێوەبەری کۆگاکانی دەرمان لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە هەموو داواکارییەکانیان بۆ خەرجکردنی پارەی پێویست بێ وەڵام ماوەتەوە، ئەمەش وایکردووە کۆگاکانی دەرمان بەتەواوی خاڵی ببنەوە و شادەماری تەندروستیی شارەکە پەکبکەوێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن