42 کوردستان

بەپەلە.. لەسەرەتای مانگی (8)وە کەش دەکوڵێت

04:36 - 30/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی حێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە کە پلەکانی گەرما دەگەیەنێتە لووتکە.

 ئەمڕۆ پینجشەممە، ٢٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦،  دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو راگەیەند، دەلیت:  بەپێی پێشبینییەکان، سبەی هەینی لە سەرتاسەری وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەمێک هەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت. پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێننەوە و لە نێوان ٤٧ بۆ ٤٩ پلەی سیلیزیدا دەبن.

دەشڵیت: سبەی هەینی لە (٨) شاری عێراق پلەی گەرما دەگاتە (٤٨) پلە و لە پێنج شاری دیکەش دەگاتە (٤٩) پلە، بەڵام پارێزگای زیقار بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی وڵات تۆمار دەکات، کە پێشبینی دەکرێت بگاتە (٥٠) پلەی سیلیزی.

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی ئاب، شەپۆلێکی توندی گەرما ڕوو لە ناوچەکە دەکات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت. پێشبینیش دەکرێت لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان 50(٥٠) پلەی سیلیزی تێپەڕێنن، ئەمەش وەک یەکێک لە گەرمترین شەپۆلەکانی ئەمساڵ هەژمار دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن