قەندیل بۆ ئەنقەرە؛ هەتا ئاپۆ ئازاد نەکرێت پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێناکرێت
04:12 - 30/07/2026
زەمەن_هەواڵ
تەڤگەری ئازادی ڕایگەیاند: ، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی بانگەوازیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێن، دەبێت رێبەر ئاپۆ بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئازادکردنی (عەبدوڵا ئۆجەلان) وەک پێویستییەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە هەموو دەرفەتێکدا ئاماژەیان بەوەکردوە کە پێویستە عهبدوڵا ئۆجهلان ئازاد ببێت، تاوەکو رێبەر ئاپۆ دەستبەکار نەبێت و خۆی پڕۆسەکە بەڕێوەنەبات، ئەو بڕیارانەی دراون و پێویستیی ئەو یاسایەی دەردەکرێت، جێبەجێ ناکرێت.
باسی لهوهكردوه، "گفتوگۆکان لەسەر ئەو یاسا بنەڕەتییەی کە پەیوەندی بە داهاتوی گەلانی تورکیاوە هەیە، بە شێوەی جیاواز بەردەوامە و لەناو ڕای گشتیشدا بڵاودەبێتەوە، کاتێک دەڕوانینە ئەو گفتوگۆیانەی لە سەرچاوە کراوەکانەوە بڵاودەبنەوە، لە مژاری مامەڵەی جددیدا لەسەر ئەم یاسایە، دەکەوینە نیگەرانییەوە".
ئاماژه بهوهشكراوه، "رێبەر ئاپۆ لە دیداری 20ـی تەمموزدا ئاماژەی بەوە کردبو کە ئەو یاسایەی دەردەکرێت پێویستە ڕوکەشی و بەرتەسک نەبێت، نابێت بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە داهاتو نەکات و بە گوێرەی هەستیارییەکانی هەردولا ئامادە بکرێت، لەبەرئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانی سەدساڵەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورک ببێتە هەنگاوێکی گرنگ، هەربۆیە گرنگە یاساکە تایبەتمەندیی ئەوەی هەبێت کە ئاشتی بکاتە ئامانج".
بەڕێوەبەریی تەڤگەر دهڵێت، "هاوشێوەی هەمو جیهان، ئاشتی بەر لە هەر شتێک لە زمانەوە دەستپێدەکات. بەکارهێنانی چەمکەکانی 'تیرۆر'، 'ڕێکخستی تیرۆر' بۆ ڕێکخستنێک کە کۆتایی بە هەمو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێناوە و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا هێناوە لە سەرەتاوە، ئەم پڕۆسە پەیوەندیدارە بە داهاتووی گەلانمانەوە، دەخاتە کێشەوە، هەر لە سەرەتاوە هەستیارییەکان لەبەرچاو ناگیرێن، بە کورتی بۆ ئەوەی پرۆسەکە بچێتە پێشەوە، زۆر گرنگە زمان، پێناسە و ناوەڕۆک بە گوێرەی ئامانجەکەی بێت".
ئهوهش خراوهتهڕو، "کاتێک بابەتەکە چارەسەرکردنی شەڕ بێت، ئەو هەنگاوانەی لایەنەکان دەینێن دەبێت ماقول و جێبەجێکراو بن، رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان لەم پرسەدا ئاگادارن، ئەگەر پڕۆسەکە بۆ سەرقاڵکردن نەبێت بەڵکو بۆ چارەسەریی بێت، کەواتە دەبێت نزیکایەتیش بەم جۆرە بێت".
بەڕێوەبەریی تەڤگەر له راگهیهندراوهكهدا دهڵێت، "وەک تەڤگەری ئازادیی جەختمان لەوە کردوەتەوە، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی بانگەوازیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێن، دەبێت رێبەر ئاپۆ بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئێمە لە هەمو دەرفەتێکدا رامانگەیاند، بۆ ئەوەش دەبێت ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ دیاربێت و ئازادییەکەی دابین بکرێت، تاوەکو نەکەوێتە کار و خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەنەبات، مومکین نییە بڕیارە دراوەکان و پێداویستییەکانی ئەو یاسایەی کە دەردەکرێت، جێبەجێ بکرێن".
ههروهها دهڵێت، "لە مژاری ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆدا، دەوڵەت باخچەلی وتبوی، دەبێت ببێتە کۆردیناتۆری ئاشتی و سیاسەت. لەو گفتوگۆیانەی کە لە ئیمراڵی کرابون قبوڵ کرابو کە ڕێبەر ئاپۆ ببێتە کۆردیناتۆری ئاشتی و سیاسەت، لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی کە دەردەکرێت، ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ دیاری کرابو".
رونیشیكراوهتهوه، "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە کراوەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەگەر ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ لە یاساکەدا ڕەچاو نەکرێت، ئەوا هەر لە سەرەتاوە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنیدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گرنگە کە ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ کە بەردەنگ و دانوستانکاری سەرەکییە، ڕون و ئاشکرا بێت".
ههرلهبارهی پڕۆسهی ئاشتییهوه، له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "لەگەڵ ڕۆحی ئەم پرۆسەیەدا ناگونجێت کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها لە ئاستی چەکداناندا نیشان بدرێت، باسکردن لە یاسای بنەڕەتی یان یاسای چوارچێوە، ئەو مانایە دەگەیەنێت کە لە دوای ئەم یاسایە، یاسای دیکەش دەردەکرێن و هەنگاو دەنرێت. هەر لەبەر ئەمە، ئەگەر دەستنیشان بکرێت کە ئەو یاسایەی دەردەکرێت دەبێتە یاسای بنەڕەتی، پاشان پڕۆسەکە بە یاساکانی دیموکراتیزەبون بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان پێش بخرێت، ئەوا دڵی گەلانی تورکیا ئارام دەکاتەوە و متمانە بە پڕۆسەکە زیاد دەکات".
حکومەتی تورکیا و هاوپەیمانییە سیاسییەکان هەوڵ دەەن پێش پشوی هاوینەی پەرلەمان، پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی تێپەڕێنن کە ماوەی کارکردنی پەرلەمانیان تا 6ی ئابی 2026 درێژکردوەتەوە.