198 کوردستان

تونێلی پێشڕەو دادەخرێ و شه‌قامه‌كه‌ی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

10:52 - 30/07/2026

زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

بەمەبەستی چاكسازی و پڕكردنەوەی چاڵەكانی شەقامەكە، تونێلی پێشڕەو لە نێوان سلێمانی و شارباژێڕ دادەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەمه‌ قایمقامییەتی شارباژێڕ ڕای گەیاند، بە مەبەستی چاكسازی و پڕكردنەوەی ئەو چاڵانەی لە شەقامی ناو تونێلی پێشڕەودا دروست بوون، ڕۆژی شەمووه‌ ڕێكەوتی (1/8/2026) تونێلەكە دادەخرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە تونێلەكە لە سەعات نۆی سەرلەبەیانی تا 12ی شەو دادەخرێت، هاووڵاتییان دەتوانن لەو ماوەیەدا شەقامی شاخی ئەزمڕ بەكار بهێنن.

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەكەوێتە ناو چیای ئەزمڕەوە، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە و درێژییەكەی دەگاتە 2،389 مەتر، 8،5 مەتر پانە و 7،65 مەتریش بەرزە.

ئەم تونێلە ساڵی 2005 لەلایەن كۆمپانیای ICGی ئێرانییەوە دەست بە دروستكردنی كرا و ساڵی 2009 كرایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن