31 کوردستان

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە، رۆژ بە رۆژ کورت دەبێتەوەو شەو درێژدەبێت

01:42 - 21/06/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 وەرزی هاوین و درێژترین وەرزی ساڵ لە نیوەگۆی باکور دەست پێ دەکات

 سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی وەرزی هاوین بە زەمەن ی راگەیاند ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١١:٢٤ی پێش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، دەست پێدەکات.
وتیشی: لەم کاتەدا خۆر ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی گەورەی باکووری زەوی دەدرەوشێتەوە و درێژترین ڕۆژی ساڵ دەبینرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ماوەی ڕۆژەکە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستاندا دەگاتە ١٤ کاتژمێر و ٨ خولەک، خۆر لە ٤:٤٦ی بەیانی هەڵدێت و لە ١٨:٥٥ی ئێوارەدا ئاوا دەبێت.
دوای ٢١ی حوزەیران، ڕۆژەکان وردە وردە کورت دەبنەوە هەتا ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦.
وەرزی هاوین لە ڕۆژی ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٣:٠٥ی بەیانی بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و پاییز دەست پێدەکات.
ماوەی هاوین لەم ساڵەدا نزیکەی ٩٣ ڕۆژ و ١٥ کاتژمێرە، کە درێژترین وەرزی ساڵە.
ماوەی وەرزی هاوین بە وردی شیکاری:
ئەگەر بە کاتژمێرو خولەک و چرکە لێکی بدەینەوە بە شێوەیە دەبێت
٢،٢٤٧ کاتژمێر
١٣٤،٨٢٠ خولەک
٨،٠٨٩،٢٠٠ چرکە
پلەکانی گەرما لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا زۆر بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوکدا دەگاتە نزیکەی ٤٨ پلەی سەدی. زۆرجار لەوەش زیاتر بەرز دەبێتەوە.
کەشوهەوا زۆر گەرم و وشک دەبێت و هەندێک جار گەرماکەی شێدار پەڵە هەور دروست دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاو و کشتوکاڵ و ژیانی ڕۆژانە هەیە.
پاراستنی ئاو و بەکارهێنانی ڕێگای نوێی ئاودێری لەم وەرزەدا زۆر پێویستە.
ناوچە شاخاوییەکان فێنکترن و شوێنێکی گونجاون بۆ گەشت و ڕاکردن لە گەرمای هاوین.
لە لایەکی ترەوە، لە کیشوەری باشووری ئەفریقا، ئەمریکای باشوور و ئوسترالیادا، لە هەمان ڕۆژی ٢١ی حوزەیراندا وەرزی زستان دەست پێدەکات.
وەرزەکان لە نیوەگۆی باکوور و باشووردا بە تەواوی پێچەوانەی یەکترن.
هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورە و میهرەبانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن