106 کوردستان

وەزارەتی دارایی بۆ بەغدا: دوو موچەی ساڵی رابردوتان نەداوینێ

12:18 - 09/06/2026

زەمەن – هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی توندی بڵاو کردەوە و تێیدا وەڵامی لێدوانەکانی عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی دایەوە، کە داوای لە حکومەتی بەغدا کردبوو ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم ڕابگرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیی نیشان داوە بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینی و پاکتاوێکی دارایی، و تەواوی پابەندییەکانی خۆی بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی و یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025) جێبەجێ کردووە.

لەم بارەیەوە وەزارەتەکە ئاشکرای کرد کە هەرێم لە ساڵی 2025ـدا پابەند بووە بە ناردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی، بەڵام لە بەرامبەردا بەغدا تەنیا مووچە و شایستەی 10 مانگی ناردووە و مووچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی دیکەی عێراق مووچەکانیان وەرگرتووە. هەروەها لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026ـیشدا پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان ڕادەست کراوە.

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد کە لە مانگەکانی ئادار و نیساندا بەهۆی بارودۆخی شەڕ لە ناوچەکە و کێشەی جێبەجێکردنی سیستەمی گومرگیی ئەسیکۆدا، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کەمی کردووە و ئەمەش وەک کارتێک بۆ ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان بەکار هێنراوە.

٠ سەرەڕای ئەوەش، لەگەڵ حکوومەتی پێشوو ڕێککەوتن کراوە کە 50٪ـی داهاتەکان بنێردرێت، بەڵام حکوومەتی فیدراڵی لە دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەسەر سیستەمی ئەسیکۆدا خەمسارد بووە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی توندی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان گرت و ڕایگەیاند کە دەبوو هەوڵی چارەسەرکردنی پرسی خەرجیی ڕاستەقینە بدایە کە بە شێوازێکی چەوسێنەرانە تەنیا بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەسەپێنرێت و بووەتە هۆی نەدانی پشکەبودجەی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی.

٠ لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی دارایی گوتی: جێگەی سەرسوڕمانە کەسایەتییەک لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەماندا بێت و داوای بڕینی مووچەی چینێکی دەوڵەت بکات، لە کاتێکدا ئەرکی ئەو پاراستنی 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن