بەپەلە.. لە دووکان هەورەبرووسکە لە 10 کرێکاری دا
01:47 - 07/06/2026
زەمەن - هەواڵ
کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نزیکەی 10 کرێکار کە وەستای دار و تەختەبوون و لەکاتی کارکردن لە خانوویەکدا هەورەبرووسکە لێیدان.
-بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕانیە دەڵێت، بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربووە کە ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
ئەو وەستا و کرێکارانە خۆیان خەڵکی حاجیاوای سنووری ڕانیەن بەڵام لەوکاتەدا لە بنگرد لە سنووری دووکان کاریان کردووە.