كوردێك لەكاتی شەڕدا گوێی كوردێكی دیكەی قرتاند
01:56 - 04/06/2026
زەمەن_هەواڵ
ئا: كاوە ڕەش
لەكاتی ئەنجامدانی هێرشێکی توندوتیژدا لەشوێنێکی خواردنگەیەكی كوردەكان، لەشاری بیرمینگهام، شەركەرێك گازی گرتووە لەبەشێک لەگوێی قوربانییەک، بەو هۆیەشەوە هێرشبەرە گوێ خۆرەكە، بۆ ماوەی سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندانی کراوەو دواتریش ڕووبەڕووی دیپۆرتکردنەوە دەبێتەوە.
(س،ر)، تەمەن 40 ساڵ، لەلایەن دادوەرێکەوە سزادراوە، بەتاوانی هێرش و پەلاماردانی دڕندانە، لەسەر جادەی سۆهۆ، لەشاری بێرمینگهامی بەریتانیا، كەخۆی و دوو کەسی دیکە تێیدا بەشداربوون، لە 14ی نیسانی 2016دا، هێرشیان كردۆتە سەر كوردێك بەناوی (ش،ع). بەوهۆی ئەو پەلاماردانەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ئایار لەدادگای تاجی بیرمینگهام، (س،ر) دانی بەئەنجامدان و برینداربوونی نایاساییدا ناوەو، دادوەر سزای ٣ساڵ و حەوت مانگی بەسەردا سەپاندوە. پێدەچێت نیوەی سزاکەی لەزیندان بەسەر ببات و دواتر، ڕادەستی دەسەڵاتدارانی فەرمانگەی کۆچبەری بکرێت بۆ ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی.
هێرشەکە لەو کاتەوە دەستیپێکردوە، کەکەسێکی کورد لە نزیک کاتژمێر ٩ی شەو لەسەر جادەی سۆهۆ، بەبوتڵێک هەڕەشەی لە (ش،ع) دەكات. داواکاری گشتی ڕایگەیاندوە ئەو سێ پیاوە بەردەوام بوون لەڕاوەدوونانی (ش،ع)، دواتر لەناو خواردنگەكەدا
هێرشبەرەکان دەرگایان بەسەردا داخستووەو لەناو چێشتخانەکەدا، بەهێرش لێدان و چەقۆ زامداریان كردوە. لەگەڵ ئەوەش، (س،ر)، گازی لەگوێی شەماڵ عەبدوڵڵا گرتووە، بەو هۆیەو توشی خوێنبەربوون و شێواندنی گوێی بۆتەوە.
بەپێی گێڕانەوەكان، لەکاتی دانیشتنەکانی دادگادا، هێرش بەرەكە هیچ پەشیمانییەکی نیشان نەداوە، وەکاتێک سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە، بەهاواركردن و سووکایەتی وەڵامی بەدادوەری داوەتەوە، لەبەرمبەردا، دادوەر بەهێمنی وەڵامی داتەوە پێی ڕاگەیاندووە; خۆشحاڵم کەتۆم بینی و بڕۆ كاتێكی باش لەزیندان بەسەربەرە.