22 کوردستان

بەپەلە.. كەمێكی دیكە یەكگرتوو و هەڵوێست و كۆمەڵ دوا بڕیار دەدەن

02:48 - 14/05/2026

زەمەن -  هەواڵ

 

 سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشكرایكرد بڕیارە کاتژمێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەرسێ فراکسیۆنی یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێست لە بەغدا کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردن یان بایکۆتکردنی دانیشتنەکە بدەین".

 هاوكات  ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینە وزارییەکەی عەلی فالح زەیدی کۆببێتەوە، بەڵام سێ لایەنی کوردی کە خاوەنی 10 کورسین، مەرجی وەرگرتنی وەزارەتێک و جێکردنەوەی داواکارییەکانیان لە کارنامەی حکومەتدا دەستنیشان دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگ بە کابینەکە بدەن.

موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بڕیارمان نەداوە کە ئایا بەشداری لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکەی عەلی فالح زەیدی دەکەین یاخود نا."
هەریەک لە رەوتی هەڵوێست، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری پێکەوە 10 کورسییان هەیە

لەبارەی هەڵوێستیان بۆ بەشداریکردن لەو حکومەتە نوێیە، موسەننا ئەمین باسی لەوەکرد، کە دوو مەرجی سەرەکییان هەیە:

یەکەم: دەبێت کارنامەی حکومەت بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستانی تێدا بێت و ئەو خاڵ و سەرنجانەی پێشکەشیان کردووە جێگیر بکرێن.

دووەم: وەک سێ فراکسیۆنی (یەکگرتوو، کۆمەڵ و هەڵوێست) کە خاوەنی 10 کورسین، دەبێت ئیستحقاقی خۆیان وەک یەک وەزارەت پێبدرێت.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن