هه‌ركه‌سێك له‌ئۆتۆمبێله‌وه شت فڕێبدات، 40 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت
01:41 - 12/05/2026
زەمەن_هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه، په‌یامێكی پێنج خاڵی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد و ڕایگەیاند: هه‌ركه‌سێك شت له‌جامی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێبدات، به‌بڕی ٤٠ هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.؛
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه به نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ ژماره (13657) له 11ی (ئایار/5)ی 2026 به پشت به‌ستن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (79)ی ساڵی 2016، له خشته‌ی دوه‌م، خاڵی (8)، ئاگاداری شۆفێران و سه‌رنشینان ده‌كه‌ینه‌وه كه، كه پێنج بڕیار دیاریكراون بۆ جێبه‌جێكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خاڵی یه‌كه‌م بۆ پاراستنی ژینگه و ڕاگرتنی پاك و خاوێنی كوردستان، قه‌ده‌غه‌یه شۆفێر یان سه‌رنشین، له كاتی رۆیشتن یان وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، هه‌ر جۆره زبڵ و خاشاكێك فڕێ بداته سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌كان، خاڵی دوه‌میش هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات و شت فڕێبدات، بڕی 40 هه‌زار دینار سزای دارایی بۆ هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك بۆ ئۆتۆمبێل/ یان ماتۆڕسكیل ڕه‌وانه ده‌كرێت كه سه‌رپێچییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌م، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ئه‌م سزایه زیاد ده‌كرێت بۆ هه‌مو سیستمه‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی وه‌كو PDA و كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی و چاودێری، خاڵی چواره‌میش، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ بۆ سه‌پاندنی ئه‌و سزایه ڕاسته‌وخۆ له كاتی بینینی، یان له‌و كاته‌ی به ڤیدیۆی تۆماركراو له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه بۆ پلاتفۆرمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم له خاڵی پێنجه‌مدا داوای له هاوڵاتیان كردوه، هاوكاری پاراستنی ژینگه بكه‌ن و خۆیان له فڕێدانی زبڵ و خاشاك بپارێزن، هه‌روه‌ها هاوكار بن له ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ له سه‌رپێچیكاران به ناردنی ڤیدیۆ و وێنه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی 23ی (نیسان/4)ی 2026 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه له‌كاتی گه‌شتوسه‌یراندا ژینگه پیس ده‌كه‌ن و "سزای سه‌رپێچیكارانیش له 100 هه‌زار دینار تا 10 ملیۆن دینار ده‌بێت" و داواشی له هاوڵاتیان كرد، هه‌ركه‌سێكیان بینی ژینگه پیس ده‌كات، ڤیدیۆی بگرن و بۆیانی بنێرن.