هاوردەی تەماتەو شوتی قەدەغەکرا
01:06 - 13/05/2026
زەمەن – هەواڵ
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ڕاگەیاندووە،
بەهۆی ئەوەی ئێستا بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران پێگەیشتووە و دەتوانێت جێگەی بەرهەمی
دەرەوە بگرێتەوە، لە ئەمڕۆوە هاوردەکردنی تەماتە و شووتی بۆ ناوخۆی هەرێمی
کوردستان بە تەواوەتی قەدەغە دەکرێت. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتی
کشتوکاڵ و ساغکردنەوەی ماندووبوونی جووتیاران نراوە.
لە ئێستادا بڕێکی زۆر لە بەرهەمی پاقلە، خەیار
و تەماتەی ناوخۆیی ڕەوانەی عەلوەکان دەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمیی خواستەوە نرخەکانیان
دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە تایبەت نرخی تەماتە کە پێشتر بەهۆی کەمییەوە
بەرزبووەوە، ئێستا لە عەلوەدا تەنیا بە 250 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش وایکردووە
تێچووی بەرهەمهێنان بۆ جووتیار نەگەڕێتەوە.