بەپەلە.. کەسێک لەسەرەی غازدا گیانی لەدەستدا
12:55 - 12/05/2026
زەمەن_هەواڵ
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌ك لە قەزای کەلار له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانیله‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا كه‌سوكاری سكاڵایان تۆماركردوه.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦، سۆران حه‌مه غه‌ریب، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بڵاویكرده‌وه، " له‌قه‌زای كه‌لار له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (عه‌لی حه‌مه‌ئه‌مین قادر)، له‌دایكبووی ساڵی 1970 دانیشتوی كه‌لاری كۆن گیانی له‌ده‌ستدا".
وتیشی، "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری و هۆكاری گیانی له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌لار كراوه، كه‌سوكاریشی سكاڵایان تۆمار كردوه بۆیه به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 411 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ فرۆشیاری غازه‌كه ده‌رچوه".
ئەمە لە کاتێکدایە، کە له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران، قه‌یرانی غاز له هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه هاوڵاتیان بە سەختی غاز دابین دەکەن.