6 ئابوری

داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق

01:20 - 10/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێم؛

ئەمرۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ( ١٠ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی ( ٥٠،٢٩٢،٢١٣،٠٠٠ ) پەنجا ملیارو دوو سەدو نەوەدو دوو ملیۆن و دوو سەدو سیانزە هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری
١٠ی ئایاری ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن