21 کوردستان

بەپەلە.. سبەی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت و هەفتەی داهاتوو دەگات

02:07 - 06/04/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی مووچە بۆ هەرێم دەدات و بەهۆی ڕێکارە بانکی و کارگێڕییەکانەوە، پارەکە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، دکتۆر زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە سبەی سێشەممە (٧ی نیسانی ٢٠٢٦) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات و بەهۆی ڕێکارە بانکی و کارگێڕییەکانەوە، پارەکە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان.

وتیشی: ئێستا شاندێکی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمی "ئەسی کۆدا" و پرسی مووچە لە بەغدان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن