بەپەلە.. دوو هەلیکۆپتەری دیکەی ئەمریکا لە ئێران کرانە ئامانج
01:15 - 04/04/2026
زەمەن_هەواڵ
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند:دوو هەلیکۆپتەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و رزگارکردن لە باشووری ئێران، کەوتوونە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی ئێران.
ئەمڕۆ شەممە، ٤ی نیسانی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی "NBC News" کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەو دوو هەلیکۆپتەرە لە جۆری HH-60G بوون، کە تایبەتن بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی گەڕان و رزگارکردن لە کاتی شەڕدا (CSAR). ئەم فڕۆکانە خەریکی ئەرکێکی مرۆیی و سەربازی بوون بۆ دۆزینەوەی تیمی فڕۆکە جەنگییەکەی ئەمریکا لە جۆری F-15E Strike Eagle، کە هەر ئەمڕۆ لە باشووری ئێران خرابووە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەلیکۆپتەرەکان لە لایەن هێزە زەمینییەکانی ئێرانەوە بە توندی تەقەیان لێکراوە و گورزیان بەرکەوتووە و سەرجەم ئەندامانی تیمی هەلیکۆپتەرەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانیاندا نەبووە.
دەشڵێت: ئەو هەلیکۆپتەرەی کە فڕۆکەوانە ڕزگارکراوەکەی هەڵگرتبوو، تەقەی لێکراوە، کە بووە هۆی برینداربوونی ئەندامانی تیمی ناو هەلیکۆپتەرەکە. هەلیکۆپتەرەکە بە سەلامەتی نیشتەوە و هەموو کارمەندە سەربازییەکان چارەسەری پزیشکی سەرەتایی وەردەگرن و دەگوازرێنەوە بۆ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی زیاتر.