دەروازەی باشماخ دادەخرێت
01:52 - 19/03/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دادەخرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٦، هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری سەرجەم بازرگان و هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکاتەوە کە تەنها یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێرهاتووچۆی بازرگانی لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەگیرێت و لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئاسای دەبێتەوە و هاتووچۆی گەشتیاری ئاساییە بەوشێوەی پێشتر ئاگاداریمان بۆ بڵاوکردبۆوە .