21 کوردستان

سبەی هێندە سارد دەبێ بەفریش دەبارێت

12:44 - 19/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی یەکگرتووی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست؛ شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، لە کاتەکانی ئێوارەدا، نمەباران لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا و باشووری هەرێم دەستپێدەکات و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ تەواوی ناوچەکان درێژ دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  لە کاتەکانی شەودا دابارین زیاد دەکات و دەبێتە بارانی بەردەوام، پێشبینی دەکرێت بڕێکی زۆر باران ببارێت.

لەبارەی کەشی سبەی هەینی و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، باسی لەوەکردووە، بەهۆی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکە، ئاسمانی هەرێم بە هەوری باراناوی دەمێنێتەوە و نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، دابارین بۆ تاوەباران و هەورەتریشقە دەگۆڕێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئەم ئەگەرە کەمترە، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو و بە ڕێژەی 5 بۆ 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

 هەولێر: ئەمڕۆ 19 | سبەی 13
سلێمانی: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
دهۆک: ئەمڕۆ 18 | سبەی 11
کەرکووک (گەرمیان): ئەمڕۆ 20 | سبەی 17
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 18 | سبەی 13
زاخۆ: ئەمڕۆ 19 | سبەی 12
سۆران: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
پیرمام: ئەمڕۆ 17 | سبەی 11
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 18 | سبەی 12
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 7 | سبەی 2
خێرایی و ئاراستەی با

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن