12 جیهان

چه‌ندین وڵات به‌هۆی بێ غازیه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه ‌بۆ چاخی بەردین

10:06 - 22/03/2026

زه‌مه‌ن - ئابوری

کەمبوونەوەی غاز تەنگی بە وڵاتان هەڵچنیوە، بۆ نموونە پاکستان کە پشت بە غازی قەتەر دەبەستێت مەترسیی هەیە کوژاندنەوەی تەواوەتی کارەبای تێدا ڕووبدات، هەرچی هیندستانە لە چێشتخانەکان پەنا براوەتە بەر بەکارهێنانی دار و خەڵووز.

وڵاتی قەتەر کە پێنج یەکی غازی شلی جیهان دابین دەکات، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران و هێرشی درۆنی و مووشەکی تاران بۆ سەر کێڵگە غازییەکانی وڵاتەکەی، هەناردەکردنی غازی بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگرتووە.

- چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئێران هێرشی کردە سەر کێڵگەی ڕەئس لافانی قەتەری کە غازی سرووشتی بەرهەم دەهێنێت. ئیدی غازی لە ئەرووپا و ئەم ناوچەیە گران کرد.

سەعد ئەلکەعبی، وەزیری وزەی قەتەر دەڵێت، بەهۆی تێکچوونی بەشێک لە وێستگەکان، ڕەنگە بۆ ماوەی سێ تا پێنج ساڵ نەتوانن پابەندبن بە هەندێک لە گرێبەستەکانیان بۆ فرۆشتنی غاز.

ئەوەی زۆر پێویستی بە غازی قەتەرە و زیانی بەرکەوتووە؛ پاکستان و بەنگلادیشن. پاکستان کە 99٪ غازی خۆی لە قەتەرەوە دابین دەکرد،  غازی نییە، مەترسی هەیە کارەبای پاکستان بەتەواوی بکوژێتەوە.

- لە تایوانیش  کە غازەکەی کەمی کردووە،  چووە  سیستەمی کارەباکەی گۆڕیوە بۆ سیستمی خەڵووز.

- یابانیش، هەوڵ دەدات وێستگە ئەتۆمییەکانی کارا بکاتەوە بۆ بەرهەمهێنانی بۆ کارەبا. لە هندستانیش، چێشتخانە و شتەکان غازیان لێ بڕاوە ناچاربوون بوون بە دار چێشت لێ بنێن.

-  حکومەتی فلیپین ڕێگەی دا بە بەکارهێنانی جۆرە سووتەمەنییەکی هەرزان بەڵام زیانبەخش بۆ ژینگە.

وەزارەتی وزەی فلیپین ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و پچڕانی دابینکردنی وزە، ڕێگە دەدەن بە بەکارهێنانی سووتەمەنی جۆری یۆرۆتوو کە ڕێژەی گۆگردی تێدا زۆر بەرزە.
ئەم جۆرە سووتەمەنیانە ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان 2015 و بەرەو خوار، پاسەکانی گواستنەوەی، وێستگەکانی کارەبا و کەرتی گواستنەوەی دەریایی بەکار دەهێندرێت.
- شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە، نرخی غاز لە بازاڕە جیهانییەکاندا هەر زۆر گران دەبێت  وڵاتە هەژارەکان ناتوانن بیکڕن ئەمەیش ناچاریان دەکات لە جیاتی غاز بۆ کارەبا و چێشت لێنان و ئەمانە ناچارن خەڵووز بەکاربێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن