11 کوردستان

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی تێدەپەڕێت

01:29 - 19/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ڕەوتی هەوڵوێستی نیشتیمانی لە دووەم ساڵیادی دامەزراندنیدا ڕایگەیاند: ئێستاش ناوچەکە لە نێو جەنگێکی گەورەدایە، لەیەکەم ڕۆژەوە سیاسەت و داوای ئێمە ئەوەبوە کە هەرێم نەبێتە بەشێک لەم جەنگە… سەرو ماڵ و خاکی هاوڵاتیانی کوردستان لە هەموو هێرشێک پارێزراوە بێت.

 بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 
ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی..
ڕەوتی هەڵوێست لە ماوەی دوو ساڵی کارکردنیدا هەوڵیداوە نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەو ڕاستگۆیانەی خەڵکی کوردستان بێت لە هەرێم و عێراقدا. 
 ئێستاش ناوچەکە لە نێو جەنگێکی گەورەدایە، لەیەکەم ڕۆژەوە سیاسەت و داوای ئێمە ئەوەبوە کە هەرێم نەبێتە بەشێک لەم جەنگە… سەرو ماڵ و خاکی هاوڵاتیانی کوردستان لە هەموو هێرشێک پارێزراوە بێت. 
لە پرسە ژیانیەکانی خەڵکی کوردستان وەک گرفتی موچەو کارەباو نەبوونی خزمەتگوزاری دەنگی بەرزی خەڵکی کوردستان بوە دژی نادادی لە حوکمڕانی. 
لەپرسە نیشتیمانی بەرگری لە مافی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ڕیزی پێشەوەو بوە، وەک چۆن وەک یەکەم هێزی سیاسی ڕۆشتە ڕۆژئاوای کوردستان و پشتیوان و هاوکاریان بوو، هەڵوێست بەم نەفەسە نیشتیمانیە بەردەوام دەبێت. 
ئێستا فراکسیۆنی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق یەکێکە لە چالاکترین فراکسیۆنەکان و بە پلانێکی تۆکمە بەرگری لە مافی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات.  
پلانی هەڵوێست لەم ساڵدا خۆڕێکخستنەوەو بەدامەزراوەیی کردنی هەڵوێستە… لێرەوە دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو دەنگێکی جدی و ناڕازی ڕادەکێشین بۆ کاری پێکەوەیی، خۆیان بە خاوەنی ڕەوتی هەڵوێست بزانن. 
لە هەرێمی کوردستان ئۆپۆزسیۆنی جدی دەبین و لە بەغداش نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەبین و چاوی تیژی بینینی ناحەقی و دژایەتی نادادی دەبین.
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
١٩ی ئازاری ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن