13 کوردستان

بەپەلە.. ١٤ رێنمایی نوێ لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێران

09:41 - 19/03/2026

زەمەن – هەواڵ

 بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە و بۆنەی نەتەوەیمان جەژنی نەورۆز

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان دەکات، هیوای جەژنێکی پڕ خۆشی و سەلامەتیتان بۆ دەخوازین

داواکارین لە سەرجەم بەکار هێنەرانی شەقام بەگشتی و شۆفێران بە تایبەتی، پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ببن:
١- دایکان و باوکانی بەرێز، سویچی ئۆتۆمبێلەکانتان مەدەنە دەست ئەو کوڕ و کچانەی مۆڵەتی شۆفێریان نیە، چونکە ئەمە سەرپێچی یاسای هاتووچۆیە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر (لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل بێ مۆڵەتی شۆفێری بەشی ٢١لە یاسای هاتووچۆ).
٢- بەهۆی زیادبوونی منداڵان لە شەقام و کۆڵانەکان لە ڕۆژانی جەژندا، تکایە بە وریایی زیاتر شۆفێری بکەن و خۆتان لە خێرایی و سەرکێشی بپارێزن.
٣- پێویستە شۆفێر و سەرنشینان پشتوێنی دڵنیایی (قایشی سەلامەتی) بەکار بهێنن.
٤- تکایە مۆبایل بە هیچ شێوەیەک لە کاتی شۆفێریدا بەکار مەهێنن.
٥- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل پابەندی خێرایی دیاری کراوو چرای ترافیک و بەکار هێنانی کڵاوی سەرپارێزی بن.
٦- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل خۆیان لە سەرکێشی و دروستکردنی مەترسی و بێزارکردنی هاوڵاتیان بپارێزن.
٧- سەرخستنی منداڵان لە بەشی پشتەوەی بار هەڵگرەکان و ماتۆڕسکیلەکان قەدەغەیە و لە کاتی سەرپێچی دەست بەسەر ئەو سوارڕەوانە دەگیرێت.
٨- پارککردنی ئۆتۆمبێل بە شێوەی نادروست قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
٩- لە یەکەم ڕۆژی جەژن، مەفرەزەکانی هاتووچۆ لەبەردەم سەرجەم گۆڕستانەکانی سلێمانی دابەش دەبن بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ.
١٠- مەفرەزەکان لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكانیش دابەش دەبن و هیوادارین شۆفێران هاوکاریان بن.
١١- کامێراکانی چاودێری خێرایی بەردەوام لە کارکردندا دەبن، وەک ڕۆژانی ئاسایی لە ڕیگەوبانەکانی ناوشارو دەرەوەی شارەکان.
١٢- پابەندی بە خێرایی دیاری کراوبن، بە تایبەتی لە ناو شوێنە گشتی و کۆڵانەکاندا .
١٣-شۆفێری بەڕێز ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ هاتنە ناوەوەی سوارڕەوی بار هەڵگر بۆ ناو سەنتەری قەزای دوکان قەدەغەیە
١٤ – -شۆفیری بەڕێز خۆت بە دوور بگرە لە شۆفێریکردن لە ژێر کاریگەری مەیدا .
لە حاڵەتی پێویستدا شۆفێران دەتوانن لە رێگەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە(١٨٨) پەیوەندیمان پێوە بکەن.
بەهیوای جەژنێکی ئارام و سەلامەت بۆ هەموان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن