هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران ناڕوخێت
12:04 - 19/03/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: "رژێمی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، بە توندی لاواز بووە و ئەگەر لە شەڕ ڕزگاری بێت، هێزە چەکدارەکانی بونیاد دهنێتهوه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ی ئاداری ٢٠٢٦، تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمەریکا لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیراندا وتی: هەواڵگریی ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ڕژێمی ئێران، وەک خۆیەتی، بەڵام بەهۆی هێرش و بۆردومانهكان بۆ سهر سهركردایهتی و توانا سەربازییەکانی، رژێمی ئێران بە توندی لاواز بووە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئهوە کرد "ئێران لە دوای حوزەیرانی ٢٠٢٥ەوە، هەوڵی نەداوە دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە".