43 جیهان

ئەو نۆ وڵاتە كامانەن كە خاوەنی چەکی ئەتۆمین و دەتوانن هەموو زەوی وێرانبكەن

04:29 - 21/06/2025

زەمەن - راپۆرت

 

 نۆ وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا خاوەنی چەکی ئەتۆمین، لەوانەش 5 وڵاتیان زلهێزی جیهانن.
ئەو پێنج وڵاتە كە ئەندامی جێگری ئەنجومەنی ئاسایشن بریتین لە:
 -ئەمەریکا 
-روسیا 
-چین
- فەرەنسا 
-بەریتانیا 

وەک پێنج وڵاتی سەرەکی لە بواری خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لە پێشەوەن.
هەرچەندە ئەم پێنج وڵاتە بەڵێننامەی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیان ئیمزاکردووە کە وڵاتانی دیکە پابەند دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم جۆرە چەکە نەدەن. هاوکات، ئەو وڵاتانەی ئەتۆمیان هەیە، پێویستە گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەوەی کە جگە لە مەبەستە ئاشتیانەکان، مەبەستی دیکەیان نەبێت.

*هیندستان و پاکستان لە دەرەوەی بەڵێننامەکە ماونەتەوە

 وڵاتانی هیندستان و پاکستان ئەو بەڵێننامەیان ئیمزا نەکردووە و لە ساڵانی رابردوودا پەرەیان بە پرۆژە ئەتۆمییەکانیان داوە.

هیندستان لە ساڵی 1974دا بۆ یەکەمجار ئەزموونی ئەتۆمییەکەی خۆی ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی 1998دا جارێکی دیکە ئەم چەکە پڕمەترسییەی ئەزموون کردەوە. پاکستانیش بەدوای ئەودا چەند جارێک ئەزموونی ئەتۆمییەکانی خۆی کرد.
سەبارەت بە ئیسرائیل، کە ئەویش پەیماننامەکەی واژۆ نەکردووە، هەرگیز دانی بەوەدا نەناوە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمییە. بەڵام دەوترێت ئیسرائیل خاوەنی 90 کڵاوەی ئەتۆمیە.

کۆریای باکوور لە ساڵی 1985 چووە پاڵ پەیماننامەی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵام لە ساڵی 2003 کشانەوەی خۆی لە پەیماننامەکە راگەیاند، بە ئاماژەدان بەوەی کە بە "دەستدرێژیی ئەمریکا" ناوی برد. لە ساڵی 2006ـەوە، زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی ئەنجامداوە.
 
ئێران کە هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە. ئاژانسەکانی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) مەزەندەیان کردووە کە تاران لە ئێستادا بە شێوەیەکی چالاکانە هەوڵی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نادات، بەڵام لە ساڵانی دواییدا یۆرانیۆمی تاوەکو ئاستی 60٪ پیتاندووە، کە نزیکە لەو ئاستەی بۆ چەکی ئەتۆمی بەکاردێت، کە 90٪ـە.

چەكی ئەتۆم لەكاتی تەقاندنیدا، بەدرێژایی سەدان كیلۆمەتر هەموو بونەوەرێك لە سەرزەوی بە مرۆڤ و ئاژەڵ و رووەكەوە لەناو دەبات و هەسارەی زەوی هەپروون دەكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن