سعودیە رۆژانە تەنها ٥٠ بۆ ١٠٠ ڤیزای عەمرە بە هەرێم دەدات
03:08 - 10/03/2026
زەمەن_هەواڵ
سعوودیە بڕیاری كەمكردنەوەی پێدانی ڤیزەی بە عێراقدا و رۆژانە تەنها ٥٠٠ ڤیزە دەدات، لەو ڕێژەیەش بەشێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت تانزیکەی ١٠٠ کەس بەپێی ڕێژەی دانیشتووان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦، مەلایوسف چۆمانی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ئیدارەی سۆران رایگەیاند: " بەهۆی شەڕو ئاڵۆزیەکانەوە سعوودیە بڕیارێكی داوە، ئەویش كەمكردنەوەی پێدانی ڤیزەیە بۆ عێراق و تەنیا رۆژانە ٥٠٠ ڤیزە دەدات، لەو ژمارەیەش بەشێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت تانزیکەی ٥٠ بۆ ١٠٠ کەس، بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، جگە لەوەش هەموو کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومرە ئامادەنینە کار بکەن لەو دۆخە ئاڵۆزە، خەڵکی واش هەیە دڵنیانییە له چون و هاتنی بۆیە ئێستا داواکاری کەمترە.
هاوکات، شێخ سامی مەسعوودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندووە، ڕەزامەندیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەرگرتووە بۆ تەرخانكردنی ٥٠٠ ڤیزای عومرەی ڕۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومرە لە هەموو عێراقدا.
ئەو داوایە لە كاتێكدایە بەهۆی زۆریی داواكاری هاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سوننەتی عومرە، ئێستە لایەنی سعوودی ڕەزامەندیی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزەی ڕۆژانە بە عێراقییەكان تا كۆتایی هاتنی شەڕ و دۆخە نالەبارەكانی ناوچەكە، ئەمەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزە بۆ هەموو وڵاتانی دنیا ڕاگیرابوو.
پێشتر چوون بۆ عومرە ژماری ڤیزە دیاری نەكرابوو، بەڵام بەهۆی شەڕ راگیرا، ئێستە تەنیا بۆ 500 ڤیزە كەم كراوەتەوە.