53 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە بەڵام دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەین

03:27 - 09/03/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ کێشەکانی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند، کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی سیستمی سۆلار و بەرهەمی کارۆئاوی دەکەن و باسیش لە گرنگیی دانانی پێوەری زیرەک بۆ دۆزینەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان کرا.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی دۆخی کارەبا لە سەردەم جەنگدا وتی، هەرچەندە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.

لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی باسمان لە پلانەکانی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سیستەمی سۆلار و هەروەها نۆژەنکردنەوەی سیستەمی کارۆئاوی بەپێی نوێترین تەکنەلۆژیا کرد، کە لە رێگەی هەردوو پلانەکەوە دەتوانین ئاستی بەرهەمهێنان کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکەینەوە.

لەبارەی دوا قۆناغەکانی پڕۆژەی روناکی و پەرەپێدانی سیستمی پێوەری زیرەکیش گفتوگۆمان کرد کە بە خۆشحاڵییەوە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، بەهۆی هەردوو پڕۆژەکەوە بەشێکی گەورەی کێشەکان چارەسەربوون و نزیکبووینەتەوە لەوەی بڵێین ژێرخانێکی بەهێزی کارەبامان هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن