27 کوردستان

قایمقامیەتی سلێمانی نرخی غازی دیاریكرد

03:46 - 09/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 قائیمقامیه‌تی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌نرخی فه‌رمی بتڵێك غازی ماڵان ته‌نها (8.500) هه‌شت هه‌زارو پینج سه‌د دیناره.‌

 ‌ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢٦، قائیمقامییەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، به‌چاودێری لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و له‌ڕێگه‌ی بریكاره‌كانه‌وه‌ له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی غاز دابه‌شده‌كرێت و نرخی فەرمی بوتڵێک غاز ٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی هەرێمەوە، گرفت بۆ كارەباو غازی ماڵان دروست بوەو  بەهۆیەوە كارەبای نیشتیمانی بۆ كەمتر لە چوار كاتژمێر كەمبۆتەوەو نرخی یەك بتڵ لەغازی ماڵانیش بە 30 هەازر دینار فرۆشرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن