بەپەلە.. سەرجەم مەیخانەکان دادەخرێن
03:10 - 16/02/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند: "هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، لە مانگی رەمەزاندا، مەیخانەکان دادەخرێن و مامەڵەکردن بە مەیەوە قەدەغەدەکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵانی پێشوو لە رەمەزاندا دیاردەیەک بەرچاوبوو، کە مامەڵەکردن بوو بە مەیەوە بە شێوازی دەستگێڕی، ئەمساڵ هەوڵدەدرێت ئەو دیاردەیەش نەهێڵدرێت و سەرجەم مەیخانەکانیش دادەخرێت.