کەی مووچەی مانگی دوو خەرجدەکرێت؟
12:54 - 17/02/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرچاوەیەک لە بەغداوە ڕایگەیاند: ئەگەر هەرێمی کوردستان لە ٢٠ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک پابەند بێت بە ناردنی لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ و تەرازووی پێداچوونەوە، ئەوا لە کاتی خۆیدا مووچە دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە بەغداد بە ''زەمەن''ی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ی هەموو مانگێک، ئەگەر پابەند بێت بە ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی و لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە، ئەوا بەغداد دەبێت لە ٢٥ بۆ ٣٠ی مانگ مووچەی ئەو مانگە بۆ هەرێم خەرجبکات.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت مانگانە نوسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت، کە ئاماژە بە بەردەوامی هەناردەی نەوتی هەرێم بکات.
دەشڵێت: لە ئەگەری نەناردنی مووچە لەلایەن عێراقە بۆ هەرێم، پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان، دەتوانن فشار لە حکومەت و وەزیری دارایی بکەن کە هۆکاری نەناردنی مووچە چییە.