31 ئابوری

جه‌سته‌ی دوو فەرمانبەر لە کاتی کارکردندا سووتا

10:51 - 11/02/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئەرکی فەرمیدا، لە دوو کاتی جیاوازدا، بە هۆی رووداوی نەخوازراوی کارەباوە بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە لەکاتی بەستنی کێبڵی کارەبادا فەرمانبەرێک بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێبڵی ناو وێستگەی کۆرییەوە جەستەی سووتا.

ڕاشیگەیاند فەرمانبەرێکی دیکەش لە ڕووداوێکی دیکەدا لە وێستگەی کۆری بە هۆکاری تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکەوە جەستەی سووتا.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هیوای زوو چاكبووونەوەی بۆ هەردوو کارمەندەکە خواست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن