بانکی ناوەندی: شین و سپی لە نرخدا جیاوازیان نییە
02:45 - 16/02/2026
زەمەن_هەواڵ
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: دۆلای سپی و شین جیاوازی نییە وەک یەک مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی شوبتی ٢٠٢٦، بانکی ناوەندی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆلاری کۆن و نوێی ئەمهریکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، بانکەکان نابێت جیاوازی بکەن لەنێوان چاپی کۆن و نوێ و پێویستە بەیەک نرخ مامەڵەیان پێوە بکرێت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانکی ناوەندیی عێراق لەرێنوێنییەکدا بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان، جەختی لەگرنگی نەهێشتنی جیاکاری لەنرخی دۆلاری ئەمهریکی لەنێوان دۆلاری کۆن و نوێدا کردەوە.