٢٧٢ سکەی سەدەی ١٨ ڕادەستی مۆزەخانە کرا
02:16 - 16/02/2026
زەمەن_هەواڵ
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند: لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ دەستمانگرت بەسەر ٢٧٢ سکەدا بگرین، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ و رادەستی مۆزەخانەی سلێمانی دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "لە هەوڵە بەردەوامەکانمان، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، توانیمان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 دەست بەسەر 272 سکەدا بگرین، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 18 و رادەستی مۆزەخانەی سلێمانیان دەکەین".
وتیشی، "لەسەر ئەو بابەتە، حەوت کەس بەپێی ماددەی 24ی شوێنەوار دەستگیرکراون و دۆسیەکانیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشدایە".