مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە بەفر و باران دەستپێدەکات
01:22 - 09/02/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی پێشبینیەکان لە ١٠ ڕۆژی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەپۆلی نوێی باران بارین و بەفر بارین ڕوودەکاتە ناوجەکەمان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەپێی پێشبینیەکان لە 10 ڕۆژی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەپۆلی نوێی باران بارین و بەفر بارین و شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان ، ئەگەر زیاتر بۆ سەرما و بەفرە ، پێش ئەو شەپۆلە نوێیانە گەرمایەکی لاواز ڕوودەکاتە ناوچەکانمان.