45 کوردستان

بەپەلە.. ئەمڕۆ یان سبەی مووچە دێت

01:05 - 09/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمڕۆ  ڕێکارەکان تەواو بێت پێدەچێت تەمویلی مووچە بکرێت، ئەگەریش تەواو نەبێت بە دڵنیای سبەینێ پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد،  وەزارەتی دارایی عێراق بە وردی و خێرای خەریکی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو ڕێکارانە تەواو بێت پێدەچێت تەمویلی مووچە بکرێت، ئەگەریش تەواو نەبێت بە دڵنیای سبەینێ پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن و هیچ کێشەیەک لەبەردەم خەرجکردنیدا نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن