ئەمڕۆ زیاتر له ملیۆنێك نوێژخوێنی مزگه‌وته‌كانی هه‌رێم دوعا بۆ رۆژئاوا ده‌كه‌ن
11:55 - 23/01/2026
زه‌مه‌ن -هه‌واڵ
بڕیاره ئه‌مڕۆ لە
4000 مزگەوتی هەرێمی کوردستانەوە داوای پشتیوانی بۆ رۆژئاوا بكرێت.
به گوێره‌ی
زانیاریه‌كانی "زه‌مه‌ن" مۆستایانی ئایینیی لە هەرێمی کوردستان ئاگادار
کراونەتەوە، لەکاتی گوتاری ئەمڕۆ هەینی-دا باس لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بکەن.
زیاتر لە 6 هەزار
مزگەوت لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام لە نزیکەی چوار هەزار مزگەوتدا گوتاری هەینی
پێشکێش دەکرێت و هەموویان بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان ئاگادار کراونەتەوە.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،
وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان، ئاشكرایكرد : "ئەمڕۆ مامۆستایانی
ئایینیی لە گوتارەکەیان دا پشتیوانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ هاونیشتمانیانی
رۆژئاوای کوردستان ده‌كه‌ن و نزای خێر بۆ شه‌ڕڤانانی كورد‌و راوه‌ستانی شه‌ڕو ئاشتی
ده‌كه‌ن..
لە 06ـی ئەم
مانگەوە بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریاوە لە حەلەب و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، دەیان هەزار هاونیشتمانی ئاوارەبوون و پێویستی خێرایان بە
هاوکاری مرۆیی هەیە.