خێزانێکی کورد لە ڕەقە کۆمەڵکوژ کران
11:49 - 23/01/2026
لەکاتی هەوڵدان
بۆ ڕاکردن لە ڕەقە و خۆ ڕزگارکردن لە هێرشی چەکدارانی سوپای سوریا، خێزانێکی پێنج
کەسی خەڵکی گوند کورکی سنوری کۆبانێ کە پێشتر ئاوارەی ڕەقە بووبوون، لەلایەن چەکدارانی
سوپای سوریاوە دەستگیرکران و کۆمەڵکوژ کران.
خێزانەکە پێنج کەسن.
دوو ژن و دوو پیاو و منداڵێک. (محەمەد ئیسماعیل ساڵح، یوسف محەمەد ساڵح، سارا شاهین
ساڵح، لەیلا محەمەد ساڵح و ئەڤین محەمەد ساڵح)