46 جیهان

ئەمشەو ئەحمەد شەرع لە کەناڵێکی ئاسمانی هەولێرەوە قسەدەکات

03:05 - 12/01/2026

زەمەن - هەواڵ

 

کەناڵی شەمس کە میدیایەکی کوردییە و بەزمانی عەرەبی پەخش دەکات بەشێکە لە میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا ئەنجام داوەو پەخش دەکرێت

فەرمان سادق رۆژنامەنوسی دانیشتووی هەولێر دەڵێ« کورد خوێنی بەدەستی ڕژێمەکەی ئەحمەد شەرع  ڕژاوە، دەرفەتی پێبدەن بۆ درۆ کردن بەناوی برایەتی کورد و عەرەب و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکەن، کە دیارە چی دەڵێت بەڵام بەکردەوەش چی کردووە، دیداری لەو شێوەیە بە بڕوای من خزمەت دەبێت بۆ جوانکردنی ڕووی ناشرینی ئەو  و ڕژێمەکەی، ئێستاش کات درەنگ نیە، هیوادارم بەرپرسانی پارتی پەخشی چاوپێکەوتنەکە هەڵوەشێننەو کە بڕیارە».

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن