هێڵی ئاسمانیی تورکیا دەنگۆی راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئێران رەتدەکاتەوە
11:23 - 27/02/2026
زهمهن - ههوال
هێڵی ئاسمانیی تورکیا
(تۆرکیش ئەیرلاین) سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان
بۆ ئێران دەکەن و جەختی لە بەردەوامیی گەشتەکان کردەوە.
یەحیا ئوستوون، بەرپرسی
باڵای پەیوەندییەکان لە هێڵی ئاسمانیی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو
دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئێران
بڵاوبوونەتەوە، بە هیچ شێوەیەک راستی نین. ناوبراو روونیکردووەتەوە کە هیچ گەشتێکیان
بۆ ئەو وڵاتە رانەگرتووە و سەرجەم ئەو گەشتانەی لە کاتەکانی رۆژدا بەرنامەیان بۆ
داڕێژراوە، وەک خۆیان و بەبێ هیچ کێشە و گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدرێن.
ئەم لێدوانە فەرمییەی
بەرپرسەکەی تۆرکیش ئەیرلاین راستەوخۆ دوای ئەوە دێت کە چەندین دەزگای راگەیاندن وەک
هەواڵێکی بەپەلە بڵاویانکردەوە گوایە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی
نێوان تاران و ئیستەنبوڵ لەلایەن کۆمپانیاکانی هەردوو وڵاتەوە هەڵوەشاونەتەوە.