گەڕی دووەمی دانوستانەکان کۆتایی هات
03:53 - 17/02/2026
زەمەن_هەوال
ێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ کۆتاییهات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٦، گەڕی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوو شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەی عوممان، لە جنێڤی پایتەختی سویسرا دەستیانپێکرد.
بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان نابژیوانی لە نێوان هەردوو شاندەکەدا کرد و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتیی شاندی هەردوو وڵایان کرد.