18 کوردستان

كەشناسی: سبەی شەو باران لە بەسڕاوە دەگاتە سلێمانی

02:26 - 22/12/2025

زەمەن – هەواڵ

 

 کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بێت و دواتر بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، لە کاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچەکانی باشووری عێراق، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک  پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەری لاواز دەبێت.

 لە سەرەتاکانی ڕۆژی زستاندا پێشبینییەکان ئاماژە بە هاتنی شەپۆلی بارانباراین و سەرما دەدەن و لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت  ڕاگەیاند: لە سبەینێوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژێک شەپۆلێکی بارانبارینی لاواز ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆی بوونی سەرماشەوە لە شاخاویە زۆر بەرزەکان بەفردەبارێت.

ئەو کەشناسە وتیشی لە کۆتایی ئەم مانگەدە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی سەرتاسەریی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و ئاستی دابارینی تیادا زۆرباش دەبێت بۆ هەموو ناوچەکان، لەو شەپۆلەدا تەڕو و بڕی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لەبارەی سەرماوە شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەکرد، لە یەکەمین و دووهەمین مانگی ساڵی نوێدا و لە کاتی چلەدا سەرما و سۆڵەیەکی بەهێز و توند، بەشێوەیەکی فراوان هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن