19 کوردستان

ئەمڕۆ بەنهێنی سەرمایەدارێك یەك ملیۆن دۆلاری بە چەمچەماڵ بەخشی

02:36 - 22/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرمایەدارێک بەبێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، سەردانی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵی کردووە و بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بەخشیوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرمایەدارێک بەبێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بڕی یەک ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری بانکی تایبەتی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ، تاوەکو وەک بەشێک لە سندوقی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بەکاربێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن