فاروق مەلا مستەفا: ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دینار دەبەخشمە لێقەوماوانی چەمچەماڵ
11:36 - 15/12/2025
زەمەن - هەواڵ
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکان
بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی چەمچەمچەماڵ، فاروق مەلا مستەفا خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ،
یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دیناری بەخشییە زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە
١٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ماوەی چەند رۆژێکە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی
کوردستان و لە دەرەوەش هاوڵاتیان و سەرمایەداران، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ یارمەتیدانی
زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.
لەو چوارچێوەیەدا
فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای ئاسیاسیڵ بەشداری کرد لە هەڵمەتەکە
و وتی، بڕی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار دەبەخشێتە خەڵکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
تا ئێستا حکومەت بەدەم خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵەوە نەچووە و خێرخواز و خەڵکی شارەکە
لە هەوڵی پاککردنەوەی ماڵ و شەقامەکانیاندان و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوان کۆدەکەنەوە.