17 کوردستان

سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوەیەكی چارەنوسساز ئەنجام دەدات

02:39 - 15/12/2025

زەمەن:-

 

 بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی بارزانی کۆ ببێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند: ڕۆژی  پێنجشەممە ١٨ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

گەیلانی وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی شاندی دانوستانکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن