54 کوردستان

وەزارەتی تەندروستی نرخی ئەم نەشتەرگەریەی لە سێ ملیۆنەوە کرد بە شەش ملیۆن

01:19 - 14/12/2025

زەمەن_هەرێمی کوردستان

 

 وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوی فەرمی داوای کردووە نرخی "کردنەوەی دڵ" لە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینارەوە بۆ شەش ملیۆن دینار زیاد بکرێت، هەروەها نرخی شەبەکە، باڵۆن و ئامێری ڕێکخەری دڵ دوو هێندە زیاد بکرێن.

 

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، بە نوسراوی فەرمی داوای کردووە نرخی "کردنەوەی دڵ" لە سێ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینارەوە بۆ شەش ملیۆن دینار زیاد بکرێت، هەروەها نرخی شەبەکە، باڵۆن و ئامێری ڕێکخەری دڵ دوو هێندە زیاد بکرێن، بەهۆکاری ئەوەی، تێچووی خەرجی سەنتەرەکان زۆرە.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەم بڕیارە بە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دەزانێت و پێشنیازی کردووە سەنتەری دڵی ئێستا بۆ خەڵکی هەژار بە نرخە کۆنەکە بمێنێتەوە، لە بەرامبەردا نەخۆشخانەی "عەلی والی بەگ" لە سەرچنار بکرێتە سەنتەری دووەمی دڵ و نرخە نوێیەکانی وەزارەتی تێدا جێبەجێ بکرێت.

هەروەها، وەزیری تەندروستی وتویەتی: تاوتوێی پێشنیازەکەی سلێمانی دەکەن بۆ کردنەوەی سەنتەری دووەم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن