30 کوردستان

د. سەباح هەورامی: پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زۆر تووشی سەرما ببن

12:42 - 14/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە پێشبینی دەکرێت خەڵکێکی زۆر تووشی سەرماببن و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری کراوە و کێشەی دەرمانمان نییە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە رۆژانی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان تووشی سەرماببن بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامەدەکارییەکیان کردووە لە کاتی سەردانیکردنی هاووڵاتیان بۆ بنکە تەندروستییەکان و پێشوازی لە چارەخوازان.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، دەستخۆشی لە کارمەندانی تەندروستی چەمچەماڵ کرد کە بەشێوەیەکی زۆر باش ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە و کەمتەرخەم نەبوون.

باسی لەوەشکرد، ئەو پێداویستییانەی بۆیان دابینکراوە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشی ماوەیەکی زۆر دەکات و دەتوانین بڵێن کێشەی دەرمانمان نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن