27 کوردستان

بەپەلە.. لە بازیان ئەندازیارێک ئاو بردوویەتی و بێسەروشوێنە

03:51 - 11/12/2025

زەمەن_هەواڵ 

 

 قایمقامی قەزای بازیان ڕایگەیاند: ئەندازیارێک لە کارگەیەکی بازیان لەکاتی پشوودا لافاو بردوویەتی و سێ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای (بازیان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایکرد،  ئەندازیارێكی بە ڕەچەڵەک عەرەب بە ناوی (ئەحمەد حامید) لە بازیان كە لە كارگەیەكدا كاری كردووە، لە كاتی پشووداندا لە كاتی بارانە بەخوڕ و لافاوەكەدا، ئاو بردوویەتی و سێ رۆژە بێسەروشوێنە، تا ئێستاش تیمەكان بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن.

وتیشی: "سەرەتا وامانزانی بزر بووە، بەڵام ئەم بەیانییە مۆبایلەكەیمان دۆزییەوە و مۆبایلەكە لەگەڵ كاتژمێرە زیرەكەكەی دەستی بەیەكەوە بەسترابوو و شوێنەكەیمان دۆزییەوە و تا ئێستا بەدوایدا دەگەڕێین."


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن