عومرەكارێكی هەرێم لە مەككە كۆچی دوای كرد‌و لەوێش دەنێژرێت
12:25 - 11/12/2025
زەمەن - هەواڵ
كاروان ستونی، وته‌بێژی
فه‌رمی حه‌ج وعومره‌ی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، له ڕایگه‌یاند
بەرەبەیانی ئەمرۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی
"مەجید ئەحمەد عەبدوڵڵا"، لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
وتیشی: ئەم عومرەکارە
خەڵکی شاری دهۆكه، ته‌مه‌نی 64 ساڵه ئه‌مرۆ له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دوایی
كردووه و بڕیاریشە هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێت.
وته‌بێژی حه‌ج و
عومره‌ی كوردستان ڕوونی كرده‌وه؛ به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا هاوسه‌فه‌ربوون،
ئه‌م عومره‌كاره پێشتر له كوردستان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام
کراوه و ته‌ندروستیی جێگیر بووه و دوای گه‌شتكردنی بۆ سعوودیه له شاری مه‌ككه‌ی
تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر له نه‌خۆشخانه‌كانی
مه‌ككه كۆچی دوایی ده‌كات.
كاروان ستونی ڕاشیگەیاند؛
ئێمە بەناوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی
کوردستان سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە
جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات و ڕایگه‌یاند ئەمە
دوازده‌هه‌مین عومرەکاری کوردستانه لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی
بكات.