لیستی مووچەی مانگی 11 ڕەوانەی بەغداد دەکرێت
12:07 - 07/12/2025
زەمەن - هەواڵ
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری
بایۆمەتریی سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان لیستی
مووچەی مانگی11یان تەواو كردووە و پەسەندیش كراوە، بڕیارە لەم یەك دوو رۆژە لە لایەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ وردبینیكردن و پەسندكردنی لەلایەن
دارایی فیدراڵەوە.
ئەوەشی خستەڕوو:
“لیستی مووچەی مانگی 10 ماوەیەكە لە بەغدادە و هیچ کێشەیەکی نییە و هەموو شتێكی تەواوە”.
پەیوەست بە دواكەوتنی
ناردنی لیستی مووچەی مانگی 11، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری باسی لەوەکرد: “بۆیە لیستەكە
دواكەوت، هەندێك كەموكوڕی و داواكاری هەبوون، ئەو گۆڕانكارییانە جێبەجێ كران و لیستەكە
پەسند كرا”.
بەپێی وتەی ئەو
بەرپرسەی بایۆمەتری، لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەكرێت: “لەسەر ئامادەکردنی لیستی
مووچەی مانگی 12 كارمان كردووە و لەم چەند رۆژە سیستەمی (پەیرۆڵ) كارا دەبێت و لیستەكە
ئامادە دەكرێت”.
روونیشی كردەوە،
لیستەكان بە رێكوپێكی ئامادە دەكرێن و پرسی خەرجكردنی مووچەش لە لای وەزارەتی دارایی
فیدراڵە.
لە هەرێمی
کوردستان نزیکەی هەزار و 400 یەکەی ژمێریاری هەن و لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ) مووچەی
مانگانەیان ئامادە دەکرێت.