وەزارەتی دارایی هەرێم سەرجەم خەرجییەکانی ڕاگرت
12:02 - 07/12/2025
زەمەن - هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە
07-12-2025 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە
نووسراوی ژمارە 1143 "رێنمایی ژمارە 18ی ساڵی 2025ی" بڵاوکردەوە و ژمارەیەک
بڕیاری دەرکرد، کە تایبەتن بە پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و راگرتنی بەشی زۆری خەرجییەکان
و لە ئەمڕۆوە دەچنە واری جێبەجێکردنەوە.
ناوەڕۆکی بڕیارەکانی
وەزارەتی دارایی ئەمانەن:
- راگرتنی سیستمی
ئەلیکترۆنی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان لەسەر داواکاری خەرجی، لە رێککەوتی
07-12-2025ـەوە تاوەکو کردنەوەی خەرجی دارایی ساڵی 2026، لەو رێککەوتەوە هیچ
داواکارییەکی خەرجی ئاراستەی وەزارەتمان نەکرێ.
- راگرتنی گشت خەرجییەکان
لە رێککەوتی 07-12-2025 بۆ ساڵی دارایی 2025 بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی ژمێرەکان
جگە لە خەرجییەکانی (مووچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و کرێی مانگانە و خاوێنکردنەوە
و خواردن).
- سەرجەم ئەو خەرجییانەی
لەسەر رێژەی گەڕانەوەی بەشەداهاتی وەزارەتەکان بەپێی رێنمانییمان ژمارە 1ـی ساڵی
2020 و ژمارە 6 و 11ـی ساڵی 2025 رادەگیرێ، جگە لە مووچە و هاندان و ئەو خەرجییانەی
پابەندیی یاسای و سیفەتی مانگانەیان هەیە.
- راگرتنی خەرجییەکان
تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە، بە
رەچاوکردنی رێنماییەکان.
- ئەو نووسراوانەی
رەزامەندنی خەرجی وەزارەتمانیان هەیە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە خەرج نەکراوە، ساڵی
2026 خەرج دەکرێ.
- داخستنی ژمێرەی
مانگی 12ـی ساڵی 2025 لە 31-12-2025 دەستپێدەکات و پێویستە سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکان
پێیەوە پابەند بن، جگە لەو فەرمانگانەی خۆپارەداکردنن.
- ماوەی ژمێرەی کۆتایی
لە 02-01-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 31ـی هەمان مانگ، بۆ یەکلاکردنەوەی گشت پێشینەکان
کە لە ئەستۆی وەزارەت و فەرمانگەکانن.
- داخستنی ژمێرەی
کۆتایی بەشێوەی کۆتایی لە 31-01-2026 دەبێت و ناردنی بۆ وەزارەتمان/ بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی ژمێرکاری تاوەکو 02-10-2026 لە نەناردنی یان دواکەوتنی لە رێککەوتی ئاماژەپێکراو،
پارەدارکردنی ئەو یەکە ژمێریاییە رادەگیرێ.
- پێویستە ئەو فەرمانگانەی
پەیڕەوی سیستمی نامەڵبەندی دەکەن (میزان مراجەعە) ژمێرەکانی کۆتایی بۆ ساڵی 2025
بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری/ ژمێرکاری نامەڵبەندیی بە رەچاوکردنی تۆماری
ژمێرکاری ژمارە 89ـی هاتوو لە رێنماییەکانی ژمارەی 14ـی ساڵی 2023.
پێویستە پێشینەی
بەردەوامی مانگانەی فەرمانگەکان یەکلا بکرێتەوە و رەسیدی بکرێتە سفر لە کۆتای ساڵی
دارایی 2025.