20 کوردستان

لیستی مووچەی مانگی ١١ ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

02:13 - 04/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی 10 هیچ کێشەیەکی نییە و لە بەغدادە، هەروەها لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادەکراوە

 

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا،  لیستی مووچەی مانگی ١١ ئامادەکراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی وردبینیکردن، رەوانەی بەغداد بکرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ١٢، تاوەکو پێش کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی لە عێراق، لیستەکە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن