دووشەممە دوا مۆڵەتە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان
11:59 - 04/12/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: ماوەی تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان بۆ ڕۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو درێژکرایەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و حاجیانی ئازیز، بە فەرمانی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی، ماوەی مامەڵەی حاجیان بۆ ڕۆژی دووشەممە ( ٨ ⁄١٢⁄ ٢٠٢٥) درێژکرایەوە، ئەمەش بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زێتر بۆ ئەو بەڕێزانەی ناویان لەپڕۆسەکە دەرچووە یان ڕێنمایی (تنازول) کردن دەیانگرێتەوە، دوای ئەو ڕێکەوتە یەدەگەکان شوێنی ئەوانە دەگرنەوەکە نەھاتوون .