عه‌لی حه‌مه ساڵح: هه‌ڵوێست سوپرایزی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت
11:20 - 11/11/2025
زەمەن:-
عه‌لی حه‌مه ساڵح ڕایگەیاند: هیوادارم زۆرترین كه‌س به‌شداری ده‌نگدان بكات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كۆپی كارته‌كه‌یان داوه به ده‌سه‌ڵات لای به‌یانییه‌كه‌ی به‌شداری بگه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، لەپاش بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان، قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی: وه‌رگرتنی كۆپی كارتی ده‌نگدان و دانانی خێمه له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه و هیچ ره‌بتی به كارتی ده‌نگدانه‌وه نییه.
ئاماژەی بەوەشدا، فشارێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارمه‌ندانی كۆمپانیای تایبه‌ت كه ده‌بێت وێنه‌ی ده‌نگه‌كانیان بگرن، ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و وێنه‌ی بگرن و دواتر بیسوتێنن و كارتێكی تر وه‌ربگرن.
عەلی حەمەساڵح وتیشی: ئێواره هه‌ڵوێست سوپرایزێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت. خه‌ڵك زۆر وشیار بووه‌ته‌وه ده‌زانێت چه‌ند مووچه‌ی خوراوه، چه‌ند ته‌نكه‌ره نه‌وت ده‌ڕوات و ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته ملیاردێر.
لەبارەی ڕێژەی دەنگەکانیشیان لە هەڵبژاردنی تایبەتدا باسی لەوەکرد، پێشبینی ده‌نگی زۆر زیاترمان ده‌كرد له ده‌نگدانی تایبه‌تدا، به‌ڵام ئه‌و فشاره‌ی هه‌بوو، له‌مێژووی هیچ ده‌نگدانێكدا نه‌بووه.